دوومیرمناڵی ١٦ و ١٧ ساڵاە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گولان، مێرمناڵێک تەمەن ١٦ساڵ بە ناوی پووریا عادل، دانیشتووی گوندی ”دارایانی” سەر بە شاری پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. دوو رۆژ پێشتریش مێردمنداڵێکی دیکە بە ناوی ئاراس وەلیانزادە تەمەن ١٧ ساڵ و خەلکی شاری جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ئەو خۆکوشتنانە لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە، کە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.هۆکاری کە زۆربەی خۆکوشتنەکان کێشەی هەژاری، بێکاری و نەبوونی ئاسۆیەکی روون بۆ کار و ژیانی دوا رۆژە لە ژێر دەسەڵاتی رژیمی کۆماری ئیسلامی دا.