گیان لە دەست دانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022
رۆژی سێشەممە ٢٠ی مانگی گولان کرێکارێکی خەڵکی شاری” مەڵەکشا”ی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی مسداق غولام پوور لە کاتی کار کردن دا بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.
هەر لەو پێوەندییە دا رۆژی چوار شەممەش هاووڵاتێکی دیکەی خەڵکی شارۆچکەی” کۆتۆل” سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ بە ناوی ئەحمەد حەسەن پوور تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.
جێی ئاماژەیە کە لە ئێران ساڵانە سەدان کرێکار بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار بریندار دەبن و گیانیان لە دەسدەدەن.