داماویی ڕژیم لە خزمەتگواری تەندروستی بۆ خەلکی سەردەشت
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022
چالاکانی مەدەنیی شاری “سەردەشت ” رایان گەیاندوە کە ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی لەو شاری زۆر لە خوارەوەیە و ئامێری سونوگرافی و هەناسەدانی لێی نییە. هەروەها رایان گەیاندوە کە ئەو شارە تەنیا یەک پزیشکی ژنی لێیە و ژنان بۆ چوونە لای دوکتور دەبێ دوو مانگ لە نۆرەدا ڕاوەستن. نەبوونی پزیشکی ژن لە دەرەوەی نەخۆشخانە مەترسیی بۆ سەر گیانی ژنان، بەتایبەتی ژنانی دووگیان دروست دەکات.