سەپاندنی حۆکمی زیندان بەسەر هەڵسووراوێکی سیاسی
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی مانگی گولان ئالان برزوویی هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر لەلایەن دادگای ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا.
ئەم حوکمە بێ بنەمایە بە تۆمەتی ئەندامەتی ناوبراو لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، لەلایەن دادگای رژیمی ئیسلامی مەریوانەوە بە سەری دا سەپاوە.