گیانی لەدەستدانی لاوێک لە ژێر ئەشکەنجە دا
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022
رۆژی هەینە ١٦ی مانگی گوڵان هاووڵاتێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی موحسین عەباسی تەمەن ٣٩ ساڵ کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی جمهوری ئیسلامی لە شاری کەرەج دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە کرابوو، دوای گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی بوئین زەهرای ئەو شارە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا. ناوبراو سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی رژیم دەستبەسەر کرابوو و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی بە توندی ئەشکەنجە کرابوو بە جۆرێک کە ئاسەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیار بوو.