فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی چوار کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022

رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گولان چوار کۆلبەری خەڵکی گوندی ”سەردۆش” سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی ”ئەیووب پیرۆزی” تەمەن ٣٦ ساڵ، ” ئەبووبەکر فەتاحی” تەمەن ٣٥ ساڵ، ”دانا پیرۆزی” تەمەن ٢٥ ساڵ ولاوێکی دیکەی تەمەن ٢٨ ساڵ لە سنووری دۆڵەبی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم بریندار کران. ئەم چوار کۆڵبەرە بە بیانووی قاچاخی مەڕوماڵات لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە و مەڕ وماڵاتەکەشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوی ”کارۆ سدیق یەمەنی” لەلایەن هێزە چەکدارەکان دەستبەسەر کراوە.