خۆپیشاندان و نارەزایەتی خەلکی شاری دزفول لە دژی گرانی
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022
شەوی چوارشەممە ٢١ ی مانگی گولان خەلکی وەگیان هاتووی شاری دزفول ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەو شارەو نارەزایەتی خۆیان لە دژی گرانی لەڕادە بەدەری پیداویستیەکانی ژیانیان دەربڕی. سەرەتای ئەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیە لە چوار ڕیانی سی متری ناوەندی شار دەستیپێکرد و دواتر کێشرایە شەقامەکانی تری شار. خۆپیشاندەران بە دروشمی ”مەرگ بۆ رەئیسی”، ”مەرگ بۆ گرانی” و ”مەترسن مەترسن ئێمە هەموو پێکەوەین”. تووڕەیی و نارەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامی دەربڕی.