ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گوڵان، مەسعود نیک خا، چالاکوانی یەکێتی مامۆستایانی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی جمهوری ئیسلامی لە مەریوان دووبارە دەستبەسەرکرایەوە.
هێزە ئەمنیەتییەکانی جمهوری ئیسلامی، نیوەشەوی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم مامۆستایەی شاری مەریوان و دووبارە دەستبەسەریان کردووە. هێزە ئەمنییەکان هەروەها ماڵی ئەم مامۆستایەیان پشکنیوە و تەلەفۆنی ئەندامانی بنەماڵەکەیان زەوت کردووە. جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گوڵان، دوای یازدە ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا بوو و دوای چەند سەعات دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی مامۆستایان دا، ئیسکەندەر لوتفی، شەعبان محەمەدی و مەسعود نیکخا، سێ چالاکوانی یەکێتی مامۆستایان لە مەریوان گیراون و هێشتا لە ژێر چاودێری و دەستبەسەری هێزە ئەمنییەکانی رژیم دان.