فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تازە لاوێکی ١٦ ساڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەینی ۲۳-۰۲-۱۴۰۱   |  13-05-2022

ڕۆژی پێنجشەممە 22ی گولان، تازە لاوێکی ١٦ سال تەمەن بە ناوی شیلان جەهانگیری دانیشتووی شارۆچکەی ”کۆتۆلی” قطور سەر بە شاری خوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە گوێرەی هەوالەکان ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەمالەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. زیاد بوونی رادەی کوشتن و خۆکوژی لە ئێران و کوردستان لە چەند مانگی رابردوودا دیاردەیەکی بارودۆخی خراپی ئابووری ژیانی خەڵکی کەم داهاتە.