ڕۆژی جومعە ٢٣ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه، “فارسان“، “برۆجرد“، “ئه‌رده‌بیل“، ئێرانشار” ، “كرماشان“، “فه‌شافوویه” ،” تاران” ، “شاریكورد“، “جه‌ونه‌قان“، “دروود” و “زۆربه‌ی شاره‌كانی ئۆستانی خوووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ژاری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانی ئیعترازیان بەڕێوەبرد.
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپێشاندانانه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیاندا له ڕێگه‌ی ته‌قه‌ی هه‌وایی و گازی فرمێسكڕێژه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییان تێك بده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵكی ناڕازی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه. بێجگە لەوە رژیم بۆ بەرگری لە پەرەسەندنی ئاخێزی جەماوەری هێڵی ئینترنتی له به‌شێك له ئۆستانه‌كان به‌رته‌سك كردۆتەوه. شایانی باسه كه سەرهەڵدانەوەی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری دژ بە حکوومەتی ئیسلامی له ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ گران بوونی ئارد و نان دهستیپێكردۆتەوە و ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه درێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دادەگرێ.