دەستبەسەرکرانی کرێکاری وەرزی، عەلی ساڵحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنە
یەکشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۱   |  15-05-2022
بەپێی هەواڵی گەیشتوو دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی گوڵان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی عەلی ساڵحی، کرێکاریی وەرزیی دانیشتووی شاری سنە و دوای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم عەلی ساڵحییان بە تۆمەتی هەوڵدان دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی و هەبوونی شاکیی خسووسی دەستبەسەر کردووە. هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە بەهۆی کۆبوونەوەی بنەماڵەی ناوبراو لەبەرامبەر ستادی خەبەری و هەڕەشەی بەستنی شەقام، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم سەرەڕای حاشالێکردن لە دەستبەسەریی ئەم هاووڵاتییە، مەجبوو بوون ئیمکانی پەیوەندیی تەلەفونیی عەلی ساڵحی لەگەڵ بنەماڵەکەی دابین بکەن.