فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی كرێكارانی گرێبه‌ستی “ئادیش سه‌نعه‌ت “
یەکشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۱   |  15-05-2022

كرێكارانی گرێبه‌ستی ئادیش سه‌نعه‌تی فازی ١١ی كه‌نگان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیعترازی دیكه‌ ڕایانگه‌یاند، ‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان وه‌رنه‌گرن و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ ده‌ركراون نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان له‌ مانگرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ڕۆژی ٢١ی مانگی گوڵان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و ده‌ركرانی چه‌ند كرێكارێكی ئه‌و شێركه‌ته‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. له‌م پێوه‌نده‌دا په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته‌ سه‌ره‌ڕای پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه‌ پێانی ڕاگه‌یاندووه‌ ده‌توانن واز له‌ كاره‌كانتان بێنن و چی دیكه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شێركه‌ته‌ و دەهەوێ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی دادگایی كردن و درووستكردنی دۆسیه‌ حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه‌ بخوا.