ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی مانگی گولان بەرپرسانی ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ترسی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان کەشێکی ئەمنییەتییان بەسەر شارەکانی کوردستان دا زاڵ کردووە. هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە چەند شوێنی شارەکانی شنۆ و مەهاباد گاردی تایبەتیان جێگیر کردووە و هەڵسوکەوتی شارۆمەندانیان بە توندی خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ هێزی تایبەت جێگیر کراون و کەشیکی ئەمنییەتی بەسەر ئەو دوو شارەشدا زاڵە. کۆماری ئیسلامی جیا لە ئەمنییەتیکردنی شارەکان بە هێنانە مەیدانی هێزە سەرکوتگەرەکان، چەند ڕۆژە هێڵی ئینتێرنێتی لە زۆربەی شارەکانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەت پچڕاندوە یا زۆر لاوازی کردوە. دیارە ئەم هەوڵانەی ڕژیم نیشاندەری ئەوپەڕی ترس و بێدەرەتانیەتی بەرامبەر بە سەرهەڵدانی نارەزایەتی سەرتاسەری هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێران.