كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێران و خانه‌نشینكراوانی ” بی.ئاڕ.تی” تاران
دوشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۱   |  16-05-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، شۆفێرانی ” بی.ئاڕ.تی” شیركه‌تی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان بەڕێوە برد. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون و ڕایانگه‌یاند: ” به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆمان پێده‌ده‌ن و تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانمان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌ده‌ین.