كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتیماعی له سنه، ئیلام و كرماشان
دوشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۱   |  16-05-2022
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی تەئمینی ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئیلام، سنه و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتیماعی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
خانه‌نشینكراوانی سه‌راسه‌ری ئێران بەڕەواڵی هەموو یەکشەمەیەک به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون. خانه‌نشینكراوانی سنه، كرماشان و ئیلام به وتنه‌وه‌ی دروشمی ” ته‌نیا له سه‌ر شه‌قام به مافه‌كانمان ده‌گه‌ین”، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی دەست بەجێی داخوازییه‌كانیان بوون.