دەست بەسەرکرانی هاوولاتیەک خەلکی پیرانشار بە هۆکاری نادیار
دوشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۱   |  16-05-2022

لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی جەڵدیان سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی یووسف سەکر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراوە وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. تا کاتی دەرچوونی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵنراو و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییەش بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.