ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئیمیدرۆ”
سێشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۱   |  17-05-2022
كرێكارانی شێركه‌تی “ئیمیدرۆ” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی و چۆنیه‌تی زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
بڕیار وایه شێركه‌تی ناوبراو به‌پێی حوكمی ده‌وڵه‌تیی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی بۆ ١٠ له‌سه‌د زیاد بكات و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته ڕایانگه‌یاندووه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو نرخی مادده خۆراكییه‌كان و هه‌ڵاوسان چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه و زیادكردنی به‌ته‌نیا ١٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان له‌م دۆخه‌دا ده‌بێته هۆی هه‌ژارتر بوونیان و ژیان خۆیان وبنهماڵهكانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیددی ڕووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه.