فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز
سێشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۱   |  17-05-2022

كرێكاران و كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی شێركه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گازی “كاروون و ماروونی” ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گوڵان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی ناله‌باری ژیان و كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر بینای ناوه‌ندی ناوچه‌كانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی باشوور، كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان ئەنجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕێاری جێگری وه‌زیری نه‌وت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌ستی ساڵانه‌ی كرێكار و كارمه‌ندانی شێركه‌ته‌ نه‌وتییه‌كان‌ بووه‌. به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌و شێركه‌تانه‌ حه‌قده‌ستی ساڵانه‌یان به‌پێی چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقوقی كارمه‌ندانی فه‌رمی زیاد ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، گه‌چساران و خارگ كۆ بوونه‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌نگپێدراوی یاسای كاری ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی بوون.