فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناروونی چارەنووسی هاوولایەتییەکی خەلکی شاری سنە
سێشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۱   |  17-05-2022

سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە یەک هەفتە لە دەستبەسەرکرانی مەسعوود عەزیزی هاووڵاتی شاری سنە،هێشتا چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە. مەسعوود عەزیزی ڕۆژی پێنجشەممەی پێشوو ڕێکەوتی ٢٢ی مانگی گولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ مەسعوود لە بەر دەستدا نییە.