فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دووسێە سازی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ چالاکانی پیشەیی و مامۆستایان
چوارشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۱   |  18-05-2022

لە درێژەی سیناریۆ و ساختەکاری و دووسێە ساز کردنی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە دژی هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنی، شەوی دووشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠١ تلویزیۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە رێگای کاناڵی هەواڵەوە، هەواڵێکی ساختەی سەبارەت بە پێوەندیی چالاکانی پیشەیی بەندکراو “مەسعود نیکخا”، “شەعبان محەممەدی”، “ئەسکەندەر لوتفی” و “رەسووڵ بداغی” بڵاوکردەوە کە گۆیا ئەم چالاکە پیشەییانە بە هاوکاری دوو سیخوڕی فەڕانسەیی لە هەوڵی ئاژاوەگێڕی و هەڵخڕاندنی خەڵکدا بوون بۆ هاتنە مەیدان و راپەڕین.
پەروەندەسازی و دەستبەسەر کردنی چالاکانی پیشەیی بۆ چەواشەکاری و گۆڕینی بیروڕای گشتی و شەرعییەت دان بە سەرکوت و چارەسەر نەکردنی کێشەی موعەلیمان و خوێندنگەکان، لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتی خەڵک بە بێ کیفایەتی دەسەڵاتداران و دۆخی داڕماوی ئابووری و باری خراپی بەڕێچوون، ژیان زۆربەی خەڵکی شارەکانی ئێرانی گرتوەتەوە و بەرەوە ئەوە دەچێ ئیعترازە کان سەراسەریتریش ببنەوە.