ئازادی بێهزاد شەهسەوار بەندکراوی سیاسی لە زیندانی نەغەدە
چوارشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۱   |  18-05-2022
بێهزاد شەهسەوار به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری ورمێ، دوای تێپه‌ڕاندنی سێ ساڵ له زیندانی ناوه‌ندیی نه‌غه‌ده، ئازاد كرا. بێهزاد شەهسەواری خه‌ڵكی گوندی “دهزج مهرگەوەڕ”ی شاری ورمێ، مانگی بەفرانباری ١٣٩٧ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی سیامه‌ند شههسەوار له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له هەرێمی كوردستانه‌وه له سنووری “ته‌مه‌رچین”ی حاجێومەران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بردران بۆ شوێنی دەزگا ئەمنییەکان لە شاری ورمێ. ناوبراوان دوای مانگێك، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندیی نهغەدە گوازرانه‌وه.