فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی بنەماڵەی کرێکاری دەستبەسەرکراو “عەلی ساڵحی” لە بەرامبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
پێنجشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۱   |  19-05-2022
کۆبوونەوەی بنەماڵەی کرێکاری دەستبەسەرکراو "عەلی ساڵحی" لە بەرامبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گوڵان، بنەماڵەی عەلی ساڵحی (کرێکاری بێکار) کە ماوەی چەند ڕۆژە بە بێ دەلیل لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە، لە بەرامبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کۆبوونەوە و خوازیاری ئازادیی بێ شەرت و مەرجی ناوبراو بوون.

عەلی ساڵحی کرێکارێکی ٥٥ ساڵ تەمەنە کە بەهۆی وەرزی و کاتی بوونی پیشەکەی زۆربەی ماوەی ساڵ بێکارە و لە باروودۆخێکی ئابووریی خراپدا بەسەر دەبات و نەخۆشیی دڵی هەیە.

بەرپرسایەتیی سڵامەت و تەندرووستیی عەلی ساڵحی وەئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمە …