
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌دان كه‌س له خەلک و بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی “مێترۆپۆل“، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ماڵ و حاڵی لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه، له بەردەم بینای روخاوی “مێترۆپۆل” كۆبوونه‌وه و دژ به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم و کۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه،ڕاگه‌یاند هەواڵی مردنی “حسێن عه‌بدۆلباقی“ له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان و میدیاكانی ڕژیمه‌وه به درۆیان زانیوە و دژی به‌رپرسانی باڵای ڕژیم و “حسێن عه‌بدۆلباقی” دروشمیان وته‌وه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كرێكارانێك كه له شوێنی ڕووداوه‌كه كار ده‌كه‌ن رایانگەیاند: “كاتێك بینای “مێترۆپۆل” ڕووخا، ناوبراو له‌وێ نه‌بووه. هاووڵاتییانی ناڕازی، خوازیاری محاكمه‌ی ته‌واوی تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته بوون.