کوژرانی کاسبکارێک بە دەستی هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی
دوشەممە ۰۹-۰۳-۱۴۰۱   |  30-05-2022
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان،کاسبکارێکی خەڵکی ئاوایی دەڕوە کۆتر سەر بە ناوچەی سەنگەسەر لە سلێمانی بە ناوی “کەیوان عەبدولا مەعروف”، ناسراو بە کەیوان قەندیل، تەمەن ٣٠ سال، کە خەریکی کاری کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات بوو، لە سنووری پیرانشار،لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی درایە بەر دەسڕێژی گولە و گیانی لەدەست دا.
شیاوی باسە کە تەرمەکەی کەیوان تا ئێستاش ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و لای سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیە راگیراوە.