کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی موعەلیمانی سەوڵاوا و مەریوان
دوشەممە ۰۹-۰۳-۱۴۰۱   |  30-05-2022
رۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان،بە پێی بانگهێشتی ناوەندی سینفی موعەلیمانی مەریوان-سەوڵاوا، کۆمەلێکی بەرچاو لە فەرهەنگیان و هەڵسووراوانی مەدەنی و بنەماڵەی موعەلیمانی بەندکراو لە ناڕەزایەتی بە دەستبەسەر کرانی مەسعود نیکخا، سۆران لوتفی و شەعبان موحەمەدی لە بەردەم بینای دادگۆستەری مەریوان دەستیان دایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی و خوازیاری ئازادی دەست بەجێ و بێ ئەم لاو ئەو لای ئەم سێ موعەلیمە بەندکراوە و باقی هەلسووراوانی بزووتنەوەی موعەلیمان و بزووتنەوەی کرێکاری بوون.