كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستفرۆشانی شاری سنه له‌به‌ردەم شارەداری
دوشەممە ۰۹-۰۳-۱۴۰۱   |  30-05-2022
ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی نەشیاوی شاره‌داری له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری دابینكردنی كاتژمێرێكی دیاریكراو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی کەلوپەلەکانیان، ڕێگریكردن له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی شاره‌داری و ته‌ئمیینی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان بوون. به پێی ئه‌و هه‌واڵه، شاره‌دار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ناڕازییان كۆبووه‌ته‌وه و به‌ڵینی داوه كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات. بەڵام هیچ بەڵێنێکی کاربەدەستانی رژیم جێی باوەڕ نییە.