ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاره‌كانی خووزستان له‌وانه ” ِئابادان” و “مه‌سجد سۆله‌یمان” بۆ جارێكی دیگه دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به پێی هه وا‌ڵی گەیشتوو، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم به گازی فرمیسكڕێژ و فیشه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌رانی ئابادان و چه‌ند هاووڵاتێکیان بریندارکردوون. له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی ناوچه‌كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه بۆ پشتیوانی له خۆپێشانده‌ران خۆیان گه‌یانده ئابادان و هۆشدارییاندا به رژیم كه ئه‌گه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له شاری ئابادان نه‌كێشێته‌وه شه‌ڕی چه‌كداری ده‌ستپێده‌كه‌ن. هاوكات له شاری مه‌سجدسۆله‌یمانیش خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئابادان ڕاگه‌یاند. شایانی باسه كه تا ئێستا ته‌رمی ٤١ كه‌س له ژێر داروپه‌ردووی میترۆپۆل ده‌رهێنراون و چاره‌نووسی زیاتر لە ٥٠ كه‌سیتر هێشتا نادیاره.