فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەرێکی دیکەی خەلکی هەرێمی کوردوستان
سێشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۱   |  31-05-2022

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان ڕەسووڵ عەبدولڕەحمان تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی “شنێنە” سەر بە شاری پشدەر لە پارێزگای سلێمانی لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە سنووری پیرانشار بریندار کرا کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ئیستا لە نەخۆشخانەیە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی شەممەش هەر لەو سنوورە هێزەکانی سپای پاسداران ژمارەیەک کاسبکاریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کاسبکارێکی خەڵکی سەنگەسەر بە ناوی کەیوان عەبدولا تەمەن ٣٠ ساڵ گیانی لە دەست دا.