فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی وەستا قادر مێعماری، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی بۆکان
سێشەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۱   |  07-06-2022

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بۆکانەوە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی مانگی جۆزەردان، وەستا قادری مێعماری لە کەسایەتییە خۆشناوەکانی ناوچەی بۆکان بەهۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە گیانی بەختکرد. وەستا قادر لەناو خەڵکدا سیمایەکی ناسراو و جێگای متمانە بوو. وەستا قادر لە ناڕەزایەتی  و خەباتی سەردەمی شۆڕشدا بەشدار بوو و پاش هاتنەسەرکاری ڕژیمی ئیسلامیش بەردەوام ئینسانێکی ناڕازی لەدژی ئەم ڕژیمە بوو. گیان بەختکردنی وەستا قادر مێعماری بە گشت بنەماڵە و کەسوکاری تەسلییەت دەڵێین. یادی بەرز و بەڕێز بێت.