کوژرانی ٢ کۆلبەر لە سنووری تەتە
سێشەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۱   |  07-06-2022
رۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، “موحەمەد ئەلماسی” خەڵکی دزلی سەربە ناوچەی مەریوان، کە لە گەل کۆلبەرێکی تر، بەمەبەستی هێنانی ئاڵەف بۆ ئەسپەکانیان چووبونە سنووری “تەتە”، کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی. لە ئاکام دا ماشێنەکەیان وەرگەڕا و بەداخەوە هەردووکیان گیانیان لەدەست دا.