فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چەند هەڵسووراوی سینفی مامۆستایان لە مەریوان
سێشەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۱   |  07-06-2022

رۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، “تەحسین مۆستەفایی” و ئەمرۆ سێشەممەش “سەیوان سولەیمانی” دوو ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران و هەڕەشەیان لێ کردن.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەم دوو هەڵسووراوە پیشەییەیان ڕاگەیاندووە کە بە هیچ شێوە نابێت درێژە بە چالاکییەکانیان لە ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بدەن و ئەم ئەنجومەنە سەر بە لایەنە سیاسییەکانە.
جێی باسە کە لە درێژەی چاوترسێن کردن و سەرکوتی بزووتنەوەی مامۆستایان، ئەمرۆ ١٧ی جۆزەردان “جەبار دووستی” ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان لقی کوردستان-مەریوان دەستبەسەر کراوەو تا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.