فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ ته‌ورێز
پێنجشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۱   |  09-06-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، کرێکارانی به‌شی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان تەنیا به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠، له‌ حه‌وشه‌ی بینای شارەداری ته‌ورێز دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
كرێکارانی ناڕازیی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵاوسانی ٤٠ له‌سه‌دی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حەقدەستەکان به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠، سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ به‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی سه‌رجه‌م ئیداره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ كراو نییه‌‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ کرێکارانی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم له‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌، له‌ به‌رانبه‌ر چوونه‌سه‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حەقدەستەکانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاندووه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ویسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن.