کوشتنی ژنێک بەدەستی هاوسەرەکەی لە شاری سنە
پێنجشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۱   |  09-06-2022
رۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، کاتژمێر ٧:٣٠ی شەو، ژنێک بە ناوی سەرگۆل ئەکبەری خەلکی گەرەکی حەسەن ئاوای شاری سنە، ٤٢ ساڵ تەمەن و دایکی ٣ منداڵ ، بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە کەوتە بەر ئەشکەنجەی هاوسەرەکەی و بەداخەوە بە شێوەیەکی زۆر دڵتەزێنانە گیانی لەدەست دا.
شایانی باسه که؛ عەرفان رەشیدی هاوسەری سەرگۆل کە گیرودەی مەوادی مۆخەدیرە دوای کوشتنی بێرەحمانەی هاوسەرەکەی هەڵاتوە. ناوبراو پێشووتریش چەندین جار ئەشکەنجە و ئازاری هاوسەرکەی دابوو.