فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی زیندانی سیاسی نەخشین ئەحمەدی لە بەندیخانەی ورمێ
پێنجشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۱   |  09-06-2022

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، نەخشین ئەحمەدی ناسراو بە شلێر خەلکی مەهاباد، دوای ٣ مانگ دەستبەسەربوون لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
نەخشین ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ ورمێ. ناوبراو دوای سێ حەفتە لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.