فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەکردەوە دەرهێنانی سزای لەسێدارەدانی ٢ کەس لە زیندانی ناوەندی ورمێ
هەینی ۲۰-۰۳-۱۴۰۱   |  10-06-2022

رۆژی جۆمعە ۲۰ی جۆزەردان، ٢ بەندکراو بە ناوەکانی “وەحید بەهرام” خەلکی ورمێ و “قلیچ شکویی” خەلکی ئاوایی “نیچەلان” سەر بە ناوچەی ورمێ کە پێشتر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا بوو، بەکردەوە دەرهات.
ئەم ٢ بەندکراوە رۆژی رابردوو لە گەڵ زیندانیەکی تر بە ناوی “موحەمەد رەزا قوربانی” گوازرانەوە بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی ورمێ، بەلام هەتا ئیستا لە چارەنووسی موحەمەد رەزا قوربانی هیچ زانیاریەک لەبەردەست دا نیە. شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری رێژەی ئیعدام لە جیهاندا بە نیسبەت جەمعییەت لە رێزبەندی یەکەم دایە.