فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەشکەنجەی چالاکێکی ژینگەپارێز لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانه‌وه‌
یەکشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۱   |  12-06-2022

“ئیرەج ڕەحیم زادە“ تەمەن ٤٤ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی “ڕوار” و دانیشتووی شاری مەریوان کە دوو حەفتە لەمەو پێش دەستبەسەر کراوە، لەلایەن بەرپرسانی ئیتلاعاتی رژیم لە مەریوان بە سەختی ئەشکەنجە دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاندووە کە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە سەختی ئەشکەنجە کراوە پاش ئەو قسەیە پەیوەندییەکەیان پچڕاندوە. ئەمەش نیگەرانی زۆری لای بنەماڵەکەی دروست کردووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ڕەحیم زادە، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە “ئیرەج” بکەوێت و ناوبراو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش کراوە.