ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری یاسوج
یەکشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۱   |  12-06-2022
رۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کرێکارانی گرێبەستی و بەڵێندەرانی ڕاستەوخۆی شارەداری یاسوج کە ٣ تا ٥ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە، لە بەردەم ساختمانی ئۆستانداری کۆهکیلویە و بوێرئەحمەد دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
كرێكاران داوایان كردووە، سەرۆكی شارەدای وەك خاوەنكاری سەرەكی، پاشەكەوتەكانیان بدات و ڕێگەیەك بدۆزێتەوە بۆ پێدانی حەقدەستەکانی هێزی کاری شیرکەتی و گرێبەست و ڕەسمی شارەداری. کرێکاران هۆشداریان بە بەرپرسان داوە کە ئەگەر خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێ درێژە بە مانگرتن و نارەزایەتیەکانیان دەدەن، بەلام شارەداری لەبری ئەوەی داوخوازیەکانی کریکاران جیبەجێ بکات، هەڕەشەی دەرکردنی کرێکارانی کردووە.