رۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی “ته‌ئمین ئیجتماعی” بۆ هەشتەمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیکی سەراسەری دا به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌ده‌ی ئاستی حەقدەستەکانیان و باروودۆخی نالەباری ژیان و هەڵاوسان و گرانی لەرادەبەدەری پیداویستیەکانی ژیان، لە شارەکانی مازەندەران، ئەراک، شاهرود، ئەهواز، کەرەج، دوروود، زەنجان، شوش، کرماشان ڕژانە سەر شەقام و بە خۆپیشاندانی نارەزایەتی و وتنەوەی دروشم لە دژی بەرپرسانی بالای رژیمی کۆماری ئیسلامی نەفرەت و بێزاری خۆیان لەم رژیمە نیشاندا .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشیكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی له به‌رانبه‌ر كه‌می ئاستی حەقدەستەکانیان له چاو هه‌ڵاوسان و گرانی مادده خۆراكییه‌كان و پێداویستیەکانی ژیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ماوه‌ی زیاتر لە یەک حه‌فته‌یه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وامه و لە حالی پەرەسەندن دایە. شایانی باسی کە ماوەی چەندین مانگە کە خانه‌نشینكراوانی “ته‌ئمین کۆماڵایەتی” بۆ بەدوداچوونی داوخوازەکانیان هەموو رۆژانی یەکشەممە خۆپیشاندانی نارەزایاتیان لە دژی رژیم بەڕيوە بردوە.