فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئیكوادۆر
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران كه‌س له‌ خەلکی ئیكوادۆر، لانیكه‌م له‌ ١٠ ئوستانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له‌و وڵاته‌دا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران به‌ سووتاندنی تایه‌ی‌ ماشێن ڕێگاكانی هاتووچۆیان داخست، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕێگای شاری كیتۆ بۆ‌ پایته‌ختی ئیكوادۆر به‌ته‌واوه‌ی داخرا و هاتووچۆ نەدەکرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كۆنفدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌كانی ئیكوادۆر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ نێوان ساڵه‌كانی ١٩٩٧ هه‌تا ٢٠٠٥ی زایینی توانیویه‌تی ٣ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بێنێته‌ خواره‌وه‌.