فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەس دانی دوو کۆڵبەر
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ لە ئەنبارێکی ڕاگرتنی بەنزین لە گوندی “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌“ ی پاوه‌، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “میلاد كه‌ریمی’ و “’پوریا محه‌ممه‌د عه‌زیزیان’ بە داخەوە گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەم ئاگر کەوتنەوە لە ئەنبارێکی بەنزین روویداوە کە بە هۆیەوە ٣ تازە لاو بە سەختی تووشی سووتان دەبن کە دوو کەسیان بە ناوەکانی میلاد کەریمی ١٨ ساڵ تەمەن، کە هەر ئەو کاتە گیانی لەدەست دەدات و پەیا موحەمەد عەزیزیان ١٦ ساڵ تەمەن لە ڕێگای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دەدات.تازە لاوێکی تر بە ناوی “سۆران عەلی موحەمەدی” ١٦ ساڵ تەمەن لەم ڕووداوە دلتەزێنەدا بەسەختی تووشی سووتان بووە کە ئیستا لە نەخۆشخانەیە.
شایانی باسە کە ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌ مەجبوور بوون بە هۆی هەژاری و نەداری له‌ ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی پڕ مەترسی سووته‌مه‌نی بژێوی ژیانیان دابین ده‌كرد.