رۆژی ٩ی جۆزەردان هيزە سەرکوتکەرەکانی رژیم “والە زەمانی”یان رفاندبوو. دوای چەندین رۆژ بێ خەبەری بنەماڵەکەی لە چارەنووسی، ئەمرۆ چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، لە گەڵ بنەمالەکەی پەیوەندی تەلەفونی گرت و رایگەیاند: لە ڕۆژی ٩ی جۆزەردانەوە لە لایەن هیزە ئەمنیەتیەکانی ورمێ یەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندی ٢٤٠ی زیندانی ئێڤین دایە.
جێی ئاماژەیە کە والە زەمانی کرێکارێکی نەقاشە و لە هەلسووراوانی کرێکاریە کە لەم دواییانەدا تووشی نەخۆشی هیپاتیت بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و درێژەی مانەوەی لە زیندان مەترسیدارە و دەبێ ئازاد بکرێ.
شایانی باسە کە بارودۆخی رژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی قەیرانی جۆراوجۆر، مانگرتن، ئیعتراز و نارەزایەتی چینە و توێژە کانی کۆمەڵگا لە شارەکانی ئێران زۆر خراپە و کەوتۆتە لێواری رووخان. هەر بۆیە رژیم بە مەبەستی نانەوەی کەشو هەوای ترس ودڵەڕوکێ لە ناو خەڵک دا دەستی داوەتە رەشبگیری لاوان.