فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی كۆبوونه‌وه‌ی سەراسەر خانه‌نشینكراوان
پێنجشەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۱   |  16-06-2022

خانه‌نشینكراوانی “ته‌ئمین ئیجتماعی” له‌ شاره‌كانی شووش، دوروود، ئه‌هواز، كرماشان، شوشته‌ر، گیلان و زه‌نجان ڕۆژی پینجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان بۆ یازدەهەه‌مین رۆژی بەردەوام ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی شۆرای باڵای كار و بڕیاری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر زیاد كردنی تەنیا ١٠له‌سه‌دی حقووقه‌كان، له‌ ماوه‌ی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستی پێكردووه‌. ناڕازییان هوشداریان بە ده‌وڵه‌ت داوه‌ كه‌ هه‌تا كۆتایی مانگی خاكه‌ڵێوه‌ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت و ئاستی حەقدەستەکانیان به‌رزبكاته‌وه‌.