لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم لە له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسی ده‌رمانیی دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “عەزیز قادرتاج” و “کەماڵ قویتاسی“، دژایه‌تیان کردووە و ئەوانیان له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌ش كردووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی نه‌غه‌ده له‌دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی وه‌كوو ته‌خت بۆ “عەزیز قادرتاج” و “کەماڵ قویتاسی، خۆده‌بوێرن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی زیندان خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی به ئه‌و دوو به‌ندكراوه بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره دژایه‌تی ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئەو دوو هاووڵاتییه بە تۆمەتی ” هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان” لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوه بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم كراون.