دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی خەلکی سەوڵاوا
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022
رۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، ٢ هاوولاتی خەلکی ئاوایی سلێن سەر بە ناوچەی سەوڵاوا، بە ناوەکانی؛ فەردین ئەدوایی و ئەکرەم ئەدوایی، دوای بانگکرانیان بۆ دادگای شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کران.
فەردین و ئەکرەم ئەدوایی سەرەتای ساڵی رابردوو لە لایەن دادگای رژیم لە شاری مەریوان، بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان، بە ٦ و ٥ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا بوو. ئەم دوو هاووڵاتییە زستانی ساڵی١٣٩٩ هاوکات لەگەڵ شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد دەستبەسەر کرابوون و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی دۆسیەکەیان لە دادگا ئازاد کرابوون.