دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکیتر لە شاری سنە
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕەزا تەهماسبی یەکێک لە مامۆستایانی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە- کەڵاتەرزان بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کرا. بەمجۆرە ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون گەیشتە ١٠ کەس کە تا ئێستا پێنج کەسیان ئازاد کراون.
جیا لە ڕەزا تەهماسبی چوار مامۆستای دیکە بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا مورادی، سەلاح حاجی میرزایی، غیاس نیعمەتی و بێهزاد قەوامی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.