فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لەسێدارە دانی زیندانیەکی سیاسی لە ورمێ
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، حۆكمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی به‌ ناوی “فیرووز مووسالوو” ٣١ ساڵ تەمەن، خه‌ڵكی گوندی “قه‌توور“ی سه‌ر به‌ شاری “خۆی“ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ بەکردەوە دەرهات.
شایانی باسە کە، “فیرووز مووسالوو” بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ سیاسیەکانی کوردوستان له‌ شاری سه‌رده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی شاری ورمێ كرابوو. دواجار “فیرووز” له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “مۆحاریبه‌” حۆكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ حۆكمی ئێعدامی ئه‌و زیندانییه‌ سیاسییه‌ بە نهێنی و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌ره‌كه‌ی جێبه‌جێكراوه و لە شوێنیکی نادیار ئەسپەردە کراوە.‌