فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی ئاهەن ئاجین
چوارشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۱   |  22-06-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی “ئاهه‌ن ئاجین“ی شاغڵ له‌ پرۆژه‌كانی مه‌عده‌نی مسی “سوونگوون“ی وه‌رزقان له‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وەی ئیعترازیان رێکخست‌.
پاش ده‌ركردنی ‌كرێكاران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌تی “ئاهه‌ن ئاجین“‌، شیركه‌ت ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه‌ و وتی: “بڕیاری داخستنی مه‌عده‌نه‌كه‌یان داوه‌ و له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانیان له‌و مه‌عده‌نه‌ ڕائه‌گرن و به‌و شێوه‌یه‌ قه‌راردادی ته‌واوی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و هیچ بیمه‌ و حه‌قده‌ستێكیان پێ نادات.