فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بڕیاری درێژ کردنەوەی دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستای دیواندەرە
چوارشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۱   |  22-06-2022

ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، بڕیاری دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی “ئومید شامحەممەدی”، “هیوا قوڕەیشی”، “پەرویز ئەحسەنی” و “کاوە محەممەدزادە” لەلایەن لقی دووی بازپۆرسی دیواندەرە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ درێژ کرایەوە.
شایانی باسە کە، ئەم چوار مامۆستایە لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا یەک پەیوەندی کورتی تەلەفۆنییان لەگەڵ بنەمالەکانیان بووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.