گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێگای ئاسنی به‌ریتانیا له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا له نیمه شه‌وی دووشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووە ده‌ستی پێكردووه و هاتووچۆی هاووڵاتییان له سه‌راسەری ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوه‌تی تووشی گرفت بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م مانگرتنه‌دا زیاتر له ٤٠ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی ڕێگای ئاسنی به‌ریتانیا به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه. یه‌كێتی كرێكارانی ڕێگای ئاسن، هێڵی ده‌ریاوانی و گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا، سێ ڕۆژی حه‌فته‌ی ڕابردوویان وه‌ك ڕۆژی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن دیاری كردبوو و بڕیاریان داوه، له ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتووشدا به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین نه‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه كێشه‌ی نێوان خاوهنكاران و یه‌كێتی كرێكاران به‌هۆی زیادنه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران و حقووقی خانه‌نشینكراوان و بارودۆخی كار ڕوویداوه.