فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی شارەداری سەرپۆل زەهاب
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شاره‌داری سه‌رپۆل زەهاب له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌قده‌سته‌ وەدواخراوەکانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، له‌ به‌ردەم شاره‌داری ئه‌و شاره‌ مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری سه‌رپۆل زەهاب، له‌ ئوستانی كرماشان ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وەرنەگرتووە و به‌رپرسانی شاره‌داری خۆیان له‌ پێدانی حه‌قی بیمه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ش ده‌بوێرن. جێگای ئاماژه‌یه‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه‌ له‌م دۆخه‌ ئابووریه‌دا ئه‌و كرێكارانه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیانی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتی گه‌وره‌ كردووه‌ته‌وه‌.